نوچە- روسیاالیوم
ئاڤیگدۆر لیبرمەن، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی یەدیعوت ئاحارنۆت دەڵێت، ئێران لە رووی سەربازییە لە سوریا پاشەکشەی کردووە.
بە گوێرەی لێدوانی وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئامادەبوونی سەربازی ئێران لە سوریا کەمتر بۆتەوە وئەمەش دەگەڕێتەو ەبۆ گوشارە نێودەوڵەتییەکانی سەر ئێران و هەوڵەکانی ئیسرائیل.
لیبرمەن دەشڵێت، ئیسرائیل بە ئامانجی رێگری کردن لە حزبولڵای لوبنان بۆ دەستڕاگەیشتنی بە چەکی پێشکەوتوو، بەردەوام هێرشی کردۆتە سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئەم گروپە و هاوکات دیپلۆماسییەکی بەربڵاوی بۆ پاشەکشە کردن بە ئێران دەست پێکردووە. بۆ ئەم مەبەستەش روسیا و ئەمریکا گوشارەکانیان بۆ سەر ئێران توندتر کردووە.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل جەخت دەکاتەوە، کە ئیران لە هاوکارییە سەربازییەکانی لە گەڵ رژێمی سوریا بەردەوامە.
About Author
Related Posts
-
-
-