نوچەنێت
حەیدەر عەبادی بە بڕیارێک راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی لە پۆستەکانی دوورخستەوە، کە لەهەمانکاتدا دوو پۆستی دیکەشی هەیە.
دیوانى سه‌رۆكایه‌تی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند “به‌هۆى به‌شداریكردنى فالح فه‌یاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، له كارى سیاسى و حزبیدا و ویستى بۆ پێشكه‌وتن له كاروباره سیاسییه‌كاندا، كه دژى به‌رپرسیاریه‌تییه سه‌ربازییه هه‌ستیاره‌كانه، له كاره‌كانى دوورده‌خرێته‌وه”.
له ده‌قى بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه “بڕیاره‌كه پشتی به‌ستووه به یاساكانى ده‌ستوورى عێراقى، بێلایه‌نى هێزه ئه‌منییه‌كان، یاساى حه‌شدى شه‌عبى و ئه‌و رێنماییانه‌ى رێگری ده‌كه‌ن له به‌شداریكردنى سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان له چالاكى حیزبی‌دا”.
به‌و پێیه‌ش فالح فه‌یاز له پۆسته‌كانى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى، به‌رپرسى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى دوورده‌خرێته‌وه.