راگەیێندراوی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندییەکەی بارزانی و پۆمپیۆ

0

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیێندراوێکی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بارزانی و مایک پۆمپیۆ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیان کردووە.

بەپێی راگەیێندراوەکە، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا رایگەیاندووە، پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پرۆسەیەکی عێراقییە، کە دەبێت بەگوێرەی خشتەی کاتی دەستووری بەڕێوەبچێت و رەنگدانەوەی ویستی دەنگدەرانی عێراق بێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، پۆمپیۆ جەختیکردووەتەوە، کە ئەمریکا هیواخوازە حکومەتێکی بەهێز ببینێت کە هەموو پێکهاتەکان بگرێتەخۆ و خزمەت بە هەموو خەڵکی عێراق بکات.

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:

وەزیری دەرەوە میکائیل ر. پۆمپیۆ، دوێنێ قسەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، بۆ گفتوگۆکردنی پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە بە فراوانی.

ئەو (پۆمپیۆ) جەختیکردەوە، کە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق پرۆسەیەکی عێراقییە، کە دەبێت بەگوێرەی خشتەی کاتیی دەستووری بەڕێوەبچێت و رەنگدانەوەی ویستی دەنگدەرانی عێراق بێت.

وەزیر پۆمپیۆ جەختیکردەوە، کە ئەمریکا هیواخوازە حکومەتێکی بەهێز ببینێت، کە هەموو پێکهاتەکان بگرێتەخۆ و خزمەت بە هەموو خەڵکی عێراق بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com