نوچەنێت
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر ئاشکرای کرد، کە لەگەڵ مەکگۆرک کۆبووەتەوە و راشیگەیاند “شكست بەو حکومەتە دەهێنین، کە ئەمریکا لە عێراق پێکیبهێنێت”. مەکگۆرکیش دەڵێت، لەگەڵ عامری کۆنەبووەتەوە.
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند “دەستوەردانی ئەمریکا لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق رەتدەکەنەوە، ئەوەش بەگوتەی خۆی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش لە عێراق و سوریا.
بەپێی راگەیێندراوەکە، هادی عامری رایگەیاندووە “هەر حکومەتێك بە گوشاری ئەمریکا پێکبهێندرێت، وەک بەکرێگیراو مامەڵەی لەگەڵ دەکەین و لەماوەی دوو مانگدا شکستی پێ دەهێنین”.
لە لەلایەکی دیکەوە برێت مەکگۆرک دەڵێت “ئەم کۆبوونەوە و زۆر کۆبوونەوەی دیکەش، کە لە چەند رۆژی رابردوو میدیا عێراقییەکان باسیان کردووە، هەرگیز نەکراوە”.