نوچە-رۆیتەرز
بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، گەمارۆکانی ئەمریکا گوشاری زۆری دروست کردووە و پاراستنی رێککەوتنی ئەتۆمی خستۆتە قۆناغێکی سەختەوە. هەر بۆیە پێوسیە هەموو لایەنەکان خۆیان بۆ ئەم قۆناغە ئامادە بکەن.
فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لە دیدار لە گەڵ سەرۆکی نەمسا، ئاماژەی بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران کرد وگوتی، پاراستنی رێککەوتنی ئەتۆمی لە بەرژەوەندی لایەنەکاندایە.
بە گوتەی مۆگرینی، رێککەوتن ئەنجامبەخشە، پاراستنی ئەم رێککەوتنە گەلێک دژوارە و هەر بۆیە پێویستە لایەنەکان لە بەردەوام بوونی دڵنیا ببنەوە.
بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا هەروەها دەڵێت، دڵنیاین کە پاراستنی ئەم رێککەوتنە ، رێگرە لەبەردەم ئێران بۆ گەیشتنی بە چەکی ئەتۆمی و دەبێ بە هەموو لایەکەوە هەواڵی پاراستنی بدەین.
About Author
Related Posts
-
-
-