نوچە-سپۆتنیک
وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەڵێت، پرسە پەیوەندیدارەکانی بە چارەسەری سیاسیانەی قەیرانی سوریا و مەسەلەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ئەم وڵاتە، لە میانی دیدار و گفتوگۆی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئەم دوو وڵاتە تاوتوێ دەکرێت.
ماریا زاخارڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی روسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە،٣٠ی ئاگۆست لە شاری مۆسکۆ لە گەڵ وەلید موعەلیم، هاوتا سوریەکەی کۆدەبێتەوە ولە دیداری نێوانیاندا تاوتوێی چەند پرسیکی هەستیار دەکرێت.
بە گوێرەی لێدوانی زاخارڤا، ئەم دیدارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە مۆسکۆ بەڕێوە دەچێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا ئەوەشی خستۆتە روو، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات، دوایین گۆڕانکارییەکانی سوریا باس و گفتوگۆی لە سەر دەکرێت.
About Author
Related Posts
-
-
-