نوچەنێت-سپۆتنیک
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، رۆژانی ١ بۆ ٨ی سێبتەمبەر، مانۆڕێکی بەربڵاوی سەربازی لە دەریای مەدیتەرانە ئەنجام دەدات.
وەزارەتی بەرگری روسیا دەڵێت، ٢٥ کەشتی شەڕکەر و ٣٠ فڕۆکە بەشداری ئەم مانۆڕە سەربازیە دەبن.
بە گوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری روسیا، ئەم مانۆڕە سەربازییە بە ئامانجی بەهێزکردنی هێزەکانی دەریایی روسیا و بە بەشداری هێزەی دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە، ئەنجام دەدرێت.