نوچەنێت-رۆیتەرز
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، وڵاتەکەی بە جددی لە دژی ئێران وئامادەبوونی هێزەکانی ئێران لە سوریا دەوەستێتەوە.
ئەم هەڕەشەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کاتێکدایە، کە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا ولە میانی سەردانی وەزیری بەرگری ئێران بۆ سوریا، تاران و دیمەشق رێککەوتنێکی هاوکاری سەربازی نوێیان واژۆ کرد.
نەتەنیاهۆ گوتی، کەسانێک هەڕەشەی سڕینەوەی ئیسرائیلیان دەکرد. دەبێ بزانن ئێستا بۆ خۆیان لە بەردەم مەترسی لەناوچووندان و ناگەنە ئامانجی خۆیان.
ئەم لێدوانەنەی نەتەنیاهۆ، ئاماژەیەکە بۆ قسەی و پەیامی سەرانی کۆماری ئیسلامی، لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئەم وڵاتە کە هەڕەشەی سڕینەوەی قەوارەی سیاسی ئیسرائیلیان دەکرد و ئێستاش پێداگری لە سەر دەکەن.
ئیسرائیل لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، بەردەوام بنکە سەربازییەکانی ئێران و حزبولڵای لوبنانی، لە سەر خاکی سوریا کردۆتەوە ئامانج.
About Author
Related Posts
-
-
-