هاوپەیمانی عەرەبی راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان رەتدەکاتەوە

0

نوچەنێت-المیادین

هاوپەیمانی ئیسلامی-عەرەبی کە سعودیە سەرکردایەتی دەکات، لە بەیاننامەیەکدا وێڕای رەتکردنەوەی راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی یەمەن، جەخت دەکاتەوە ئەم راپۆرتە بێ لایەنانە نەنووسراوە و راپۆرتێکی چەند لایەنەیە.

هاوپەیمانی عەرەبی-ئیسلامی راشیگەیاندووە، راپۆرتی کۆمیسێری باڵای مافەکانی مرۆڤ لەبارەی هاوکاری نەکردن یان نەدانی زانیاری لە لایەن ئەم هاوپەیمانییە قابیلی قبوڵ نییە.

هاوکات جەخت دەکاتەوە، کە ئەم راپۆرتە  لایەنگیری دەکات. هەر بۆیە خاڵ بە خاڵ دەچێتە سەری و وەڵامی پێویست دەداتەوە.

بە گوێرەی بەیاننامەکە، راپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان هیچ ئاماژەیەکی بە رۆڵی ئێران لە پاڵپشتیکردنی حوسیەکانی یەمەن و بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا نەکردووە. ئەمەش جێی رەخنەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com