نوچەنێت-القدس العربی
وەزیری دەرەوەی سعودیە، لە دیدار لە گەڵ هاوتا روسیەکەی جەخت لە سەر بەردەوامی و توندترکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران دەکات.
عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی روسیا لە مۆسکۆ،گوتی، رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لاوازە و بەردەوام بوونی مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ناوچەکەیە .
بە گوێرەی لێدوانی جوبەیر، یەکێک لە خاڵە لاوازەکانی ئەم رێککەوتنە ئەوەیە کە تیرۆریزم و پاڵپشتی تاران لە رەوتە تیرۆریستییەکان لە خۆ ناگرێت و نەبۆتە بەشێک لە رێککەوتنەکە.
وەزیری دەرەوەی سعودیە، بە ئاماژەدان بە بەرنامەی موشەکی ئێران گوتی، ئەم خاڵەش لە دەرەوەی رێککەوتنەکەدایە و هەر بۆیە سعودیە پاڵپشتی لە هەر جۆرە هەوڵێک بۆ توندترکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران، دەکات.
About Author
Related Posts
-
-
-