نوچەنێت: ئاژانسەکان
وه‌زیری هه‌واڵگری ئێران، مه‌حمود عه‌له‌وی دەڵێت، چه‌ندین سیخوڕیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه كه به ناوی وڵاتانی بیانییه‌وه له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كاریان كردووه.
مەحمود عه‌له‌وی، وه‌زیری هه‌واڵگری ئێران، له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی حکومەتی ئێران‌دا، له‌باره‌ی ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه‌یه‌وه روونکردنەوەی دا.
عه‌له‌وی بەبێ ناوهێنانی ئه‌و كه‌سانه و ئه‌و وڵاتانه‌ی كاریان بۆ كردوون و هه‌روه‌ها نه‌خستنه‌ڕووی ئه‌وه‌ی له چ كاتێكدا ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون ئاماژه‌ی به‌وه دا چه‌ندین سیخوڕیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه، كه به ناوی وڵاتانی بیانییه‌وه له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كاریان كردووه.
عه‌له‌وی بێ ناوهێنانی ئه‌و وه‌زیره و وڵاته‌كه‌ی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ئه‌ندامێكی كابینه‌ی وڵاتێكی دوژمن، بۆ هه‌واڵگری ئێران كاری كردووه. وا لێك ده‌درێته‌وه، کە مه‌به‌ستی عەلەوی وه‌زیری پێشووی وزه‌ی ئیسرائیل، گۆنێن سێگێڤ بێت، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ئێران ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
وه‌زیری هه‌واڵگری ئێران گوتیشی “دوای دیاریكردنیان ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ئاستبه‌رزانه‌یان له‌كار دوورخستووەته‌وه، كه دوو ره‌گه‌زنامه‌یان هه‌یه و له داموده‌زگاكانی ئێران‌دا كار ده‌كه‌ن”.