ناوەرۆکی پەیامی کۆریای باکور بۆ ئەمریکا، ئاشکرا دەبێت

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

ناوەرۆکی نامەی سەرانی کۆریای باکور بۆ سەرۆکی ئەمریکا، ئاشكرا دەبێت.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بۆ یەکەمین جار رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاشكرای دەکات، کە کۆریای باکور پەیامێکی هەڕەشەئامێزی ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا کردووە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دوای ئەمە نامەیە بوو کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بۆ پیونگ یانگ، هەڵوەشاندەوە.

واشنتۆن پۆست ئاشكرای دەکات، سەرانی کۆریای باکور لەم نامەدا سەبارەت بە ئەگەری شکست هێنانی گفتوگۆکانی پەیوەست بە داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە پیونگ یانگ، هۆشدارییان داوەتە سەرۆکی ئەمریکا.

لە نامەکەی کۆریای باکور، ئەمریکا بە زێدەخوازی تۆمەتبار کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com