ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی، لە بارەی سوریا بڕیار دەدەن

0

نوچەنێت-المنار

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ کاروباری سوریا  بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت  بە سوریا، ژمارەیەک لە وڵاتانی رۆژئاوایی  وعەرەبی بانگهێشت دەکات.

ستێفان دی مستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا  دەڵێت، رێکەوتی ١٤ی سێبتەمبەر کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری لەبارەی قەیرانی سوریا بەڕێوەدەچێت. بۆ ئەم مەبەستە ژمارەیەک لە وڵاتانی رۆژئاوایی و عەرەبی بانگهێشت کردووە.

گوتەبێژی دی مستۆرا دەڵێت، میسر، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئوردن، سعودیە، بەریتانیا و ئەمریکا بانگهێشتی ئەم کۆبوونەوە کراون.

هەر لە پەیوەندی لە گەڵ قەیرانی سوریا، بڕیارە دی مستۆرا رۆژانی ١١ و ١٢ی سێبتەمبەر لە گەڵ شاندی نوێنەرایەتی وڵاتانی گرەنتیکاری ئاگربەست لە سوریا، کۆبێتەوە کە بریتین لە ئێران، روسیا و تورکیا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com