سعودیە هۆشداری دەداتە ئێران

0

نوچەنێت-سپۆتنیک

راوێژکاری وەزیری وزەی سعودیە، هۆشداری دەداتە ئێران و دەڵێت، ئێران بە گشتی و بە شێوەی کاتیش ناتوانێ گەرووی هورمۆز دابخات.

ابراهیم المهنا، راوێژکاری وەزیری وزەی سعودیە جەخت دەکاتەوە، کە ئێران هیچ کات ناتوانێ ئەم گەرووە ستراتیژیە دابخات.

ئەم بەرپرسەی سعودیە لەبارەی گەمارۆکانی سەر ئێران رای وایە، سەرباری سزاکانی ئێستای سەر ئێران، تاران بەردەوام دەبێت لە هەناردەکردنی خۆی.

بە گوێرەی لێدوانی ئەم بەرپرسەی سعودیە، ئێران ئەگەر هەوڵی داخستنی گەرووی هورمۆز بدات، لە گەڵ کاردانەوەی سەربازی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان روو بە روو دەبێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پەمپیۆ لە تویتێکدا سەبارەت بە لێدوانی بەرپرسانی سوپای پاسدارانی ئێران، لە پەیوەندی لە گەڵ داخستنی گەرووی هوۆرمۆز گوتویەتی، ئەم گەرووە بەشێکە لە ریڕەوی دەریایی نێودەوڵەتی و ئێران ناتوانێ کۆنتڕۆڵی بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com