تاڵیبان بەشداری کۆبوونەوەیەک لە مۆسکۆ دەکات

0

نوچەنێت-روسیا الیوم

زەبیحوڵا ماجاهید، گوتەبێژی تاڵیبان دەڵێت، ئەم رێکخراوە بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ئاشتی مۆسکۆ دەکات.

بە گوێرەی لێدوانی فەرمی زەبیحوڵا موجاهید ،شاندێکی سەر بە تاڵیبانی ئەفغانستان، بە فەرمی بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ئاشتی مۆسکۆ دەکات.

گوتەبێژی تاڵیبان لە بارەی کۆنفڕانسی ئاشتی مۆسکۆوە دەڵێت،١٣ بۆ ١٥ وڵات بەشداری ئەم کۆنفڕانسە دەبن و تیایدا پرسە ئەمنی و سیاسییەکانی پەیوەندیدار بە ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.

سەبارەت بە بەشداری نەکردنی ئەمریکا  وئەفغانستان لەم کۆنفڕانسە، رایگەیاند، بەشداری ئەم دوو ڵاتە هیچ گرنگییەکی بۆ ئەوان نییە.

روسیا ٤ی سێبتەمبەر میوانداری کۆنفڕانسی ئاشتی ئەفغانستانە، ئەمریکا  وئەفغانستان بە فەرمی بانگهێشتی ئەم کۆنفڕانسە کراون، بەڵام رایانگەیاندووە، شاندی نوێنەرایەتی خۆیان رەوانەی کۆبوونەوەکە ناکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com