سەرکردەیەکی داعش کوژرا

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

سەرچاوەکانی هەواڵ، باس لە کوژرانی سەرکردەی گروپی تیرۆریستی داعش لە ئەفغانستان دەکەن.

بەرپرسانی ئەفغانستان  دەڵێن، لە ئەنجامی  بۆردوومانی شەوی رابردووی  ویلایەتی نەنگرهاری ئەفغانستان، ابو سعید الارهابی، سەرکردەی  رێکخراوی داعش کوژراوە.

بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی ئەفغانستان، هەواڵی کوژرانی ئەم سەرکردەی داعشی پشتڕاست کردۆتەوە.

ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییە، بە شێوەی هاوبەش و بە بەشداری هێزەکانی ئەمریکا  وئەفغانستان ئەنجام دراوە. پێگەی هەواڵی”اعماق”بەستراوە بە داعش، ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە.

الارهابی، لە ساڵی ٢٠١٧ وەک چوارەمین سەرکردەی داعش لە ئەفغانستان دیاری کرابوو. داعشی ئەفغانستان خۆی وەک دەوڵەتی ئیسلامی خوراسان ناساندووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com