ئەنجومەنی ئاسایش بڕیار لەبارەی ئیدلیب دەدات

0

نوچەنێت-ئاڕ.تی

جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت، لە سەر داوای فەرمی ئەم وڵاتە، بڕیارە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی باکوری رۆژئاوای سوریا، کۆبێتەوە.

سێرگی ریابکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە،٢٨ ی ئەگۆست ئەنجومەنی ئاسایش، لە سەر داوای مۆسکۆ کۆدەبێتەوە و دۆخی پارێزگای سنوری ئیدلیب هەڵکەوتوو لە باکوری رۆژئاوای سوریا تاوتوێ دەکات.

ریابکۆف، باس لە ئەگەری دیدار نێوان سێرگی لاڤرۆڤ و مایک پەمپیۆ، وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئەمریکا لە شاری نیۆیۆرک دەکات.

بە گوتەی ریابکۆف، تاکو ئێستا رێککەوتێک بۆ ئەم دیدارەی نێوان لاڤرۆف و پەمپیۆ، دیاری نەکراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com