سەرانی سێ وڵات کۆدەبنەوە

0

نوچەنێت-ئەنادۆڵ

سەرۆکانی وڵاتانی روسیا، ئێران و تورکیا  سەبارەت بە قەیرانی سوریا کۆدەبنەوە. بڕیارە ئەم دیدارە لە تاران ئەنجام بدرێت.

دیداری هەر یەک لە حەسەن روحانی، ڤلادمیر پوتین و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکانی وڵاتانی ئێران و روسیا و تورکیا، بە سێهەمین کۆبوونەوەی نێوانیان هەژمار دەکرێ کە تایبەتە بە قەیرانی سوریا.

تەلەفزیۆنی فەرمی دەوڵەتی تورکیا رایگەیاند، ئەردۆغان بە مەبەستی دیدار لە گەڵ پوتین و روحانی، بڕیارە ٧ی سێبتەمبەر سەردانی تاران بکات.

سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ یەک لە بەرپرسانی باڵای ئەم سێ وڵاتە، ئەنجامدانی ئەم دیدارەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران دەڵێت، بەرپرسی نوسنیگەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تەبرێز بەرێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەی رەتنەکردۆتەوە و رایگەیاندووە، گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، تا چەند رۆژی داهاتوو شوێن و کاتی کۆبوونەوەکە رادەگەیەنێت.

لە ماوەی رابردوودا سەرانی ئەم سێ وڵاتە لە شاری سوچی، کۆبوونەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com