نوچەنێت: ئاژانسەکان
لیژنەی خاچی سوری نێودەوڵەتی رایگەیاند، هەوڵدەدات چارەنوسی زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەسی بێ سەروشوێنی جیهان یەکلابکاتەوە.
خاچی سووری نێودەوڵەتی دەڵێت، لە ئەنجامی نائارامییەکانی جیهان و رووداوەکانی بومەلەرزە، لافاو و دوورخستنەوە، نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس لە دانیشتوانی سەر گۆی زەوی بێ سەروشوێن کراون.
گردا هاسێل فرێد، بەرپرسی باڵای خاچی سوری نێودەوڵەتی روونیکردەوە، کە لە بیری دۆزینەوە میکانیزمێکن تا کو هەواڵ لەسەر ئەم بێ سەروشوێنانە پەیدا بکەن.
بە گوێڕەی لێدوانی ئەم بەرپرسەی خاچی سوری نێودەوڵەتی، وڵاتانی ئەفغانستان، ئەریتریا، سۆمال و سوریا زۆرترین ئاماری بێ سەروشوێنەکانی جیهانیان هەیە.
About Author
Related Posts
-
-
-