نوچەنێت
ساڵێک بە سەر بە میدیایی کردنەوەی هەواڵی کردنەوەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا وجێگربوونی هێزەکانی ئەم وڵاتە، لە باکوری سوریا تێپەڕ دەبێت، بەڵام تاکو ئێستا وردەکاری لەبارەی نەخشەی مەیدانی و ژمارەی ئەم بنکە سەربازیانە بڵاو نەبۆتەوە. بابەتێک کە لە ماوەی رابردوودا بۆتە پرسێکی سەرەکی میدیاکانی جیهان.
لە ئێستادا، ئەمریکا ١٠ بنکەی سەربازی تەیار و ئامادەی لە باکوری سوریا هەیە، کە بە گوێرەی پارێزگاکان بە شێوەی خوارەوە دابەش دەکرێن:
پارێزگای حەسەکە،٤ بنکەی سەربازی
بنکەی سەربازی رمیلان،هەڵکەوتوو لە باکوری رۆژهەڵاتی حەسەکە و رۆژهەڵاتی شاری سنوری قامیشلو، بە گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکییەکان لە سوریا هەژمار دەکرێت.ڤپرۆژەی کردنەوەی ئەم بنکەیە لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٥وە دەستی پێکردووە.
لە یەک ساڵی رابردوو قەبارەی ئەم بنکەی دوو بەرابەر گەورە بۆتەوە. بنکەی الرمیلان، وەک ژووری ئۆپەراسیۆنی ئەمریکییەکان هەژمار دەکرێ و بە شێوەی بەربڵاو پاڵپشتی لە هێزەکانی سوریای دیموکراتی دەکات.
دەوروبەری ئەم بنکەیە تایبەت کراوە بە فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکا وزۆربەی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیەکانی ئەمریکا لەم بنکەوە ئاراستە دەکرێت.هەموو جۆرە ئیمکاناتێک بۆ فڕۆکە شەڕکەرەکان دابین کراوە.
بنکەی سەربازی”تەل بیدر”یەکێکی دیکە لە بنکە سەربازیەکانی ئەمریکایە لە پارێزگای حەسەکە و نزیک بە ١٠٠ کەس لە هێزەکانی رەنجێری سەر بە سوپای ئەمریکای تێدا جێگیر کراوە.ئەم بنکە تایبەتە بە گەشتی فڕۆکە شەڕکەرەکان و هەر لێرەش کار وباری مەشق و راهێنانی سەربازی ئەنجام دەدرێت.
لە بنکەی سەربازی “تەل تەمیر” کە لە نزیک سنورەکانی تورکیا هەڵکەوتووە،هێزەکانی بیانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ،وێڕای هێزەکانی ئەمریکای لێ جێگیرە.الشدادی،چوارەمین بنکەی سەربازی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە هەژمار دەکرێت و نزیک بە ١٥٠ کەس لە هێزەکانی ئەمریکا لەم بنکەیە جێگیر کراون.ئەم بنکەیە دەکەوێتە باشوری پارێزگای حەسەکە.
باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب:٤ بنکە
سیرین،دووەمین بنکەی گەورەی سەربازی ئەمریکا لە سوریا هەژمار دەکرێت کە دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب و شاری کۆبانێ و پرۆژەکەی مارسی ٢٠١٦ کۆتایی پێهات.باندی گەشتی ئاسمانی فڕۆکە سەربازیەکانییشی بۆ دابین کراوە.
لەم بنکەیە، شارەزایانی سەربازی، راوێژکارانی ئەمنی، ئەفسەرانی تایبەت و تێکڕای یەکینە سەبازیەکانی ئەمریکا لێ جێگیر کراون. ئەمریکییەکان هەموو هەوڵیان ئەوەیە، کە زانیاری زیاتر لەبارەی ئەم بنکەوە دزە نەکات. ئەم بنکەیە هەروەها سەکۆی موشەکیشی بۆ دابین کراوە.
ساڵی ٢٠١٦ ودوای ئەوەی، کە شاری مەنبەج لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتی کۆنتڕۆڵ کرا، هێزەکانی ئەمریکا دوو بنەکەی سەربازییان تێدا کردەوە. هێزەکانی ئەمریکا لە بنکە سەربازییەکانی”عین دادا”و”اوساری” ئەرکی پشتیوانییان لە هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە ئەستۆیە.
میستانۆر، چوارەمین بنکەی سەربازی ئەمریکا لە باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەبە. لە مانگەکانی رابردوودا ژمارەیەک لە هێزەکانی سەر بە سوپای فەڕەنسای تێدا جێگیر کراوە. پێدەچێت ئیدارەکردنی ئەم بنکەیە لە ئێستادا رادەستی هێزەکانی فەڕەنسا کرابێت.
پارێزگای رەقە:٢ بنکەی سەربازی
بنکەی سەربازی”خراب عشق”لە نزیک گوندێک بەم ناوە و رۆژئاوای شاری تەل ئەبیز، هەڵکەوتووەو زۆرترین جموجوڵی هێزەکانی ئەمریکا دەگوترێ لەم بنکەوە ئەنجام دەدرێت، لانی کەم ٢٠٠ کەس لە هێزەکانی ئەم وڵاتەی تێدا جێگیرە. لەم بنکەیە کاری مەشق وراهێنانی سەربازی ئەنجام دەدرێت.
بنکەیەکی دیکەی ئەمریکا لەم پارێزگایە، بنکەی “عین موسی”یە کە لە دەورەبەری شارۆچکەی عین موسی هەڵکەوتووە. زیاتر لە ١٠٠ کەس لە هێزەکانی ئەمریکای لێ جێگیر کراوە و جۆرەکانی جیهازی سەربازی، چەکی نیوە قورس و موشەکی لێیە.

About Author
Related Posts
-
-
-