فوئاد مەعسووم هەڵوێستی خۆی گۆڕی

0

نوچەنێت

سەرۆککۆماری عێراق ئاشکرای کرد، کە وڵاتەکەی ناتوانێ پابەندی سزاکانی ئەمریکا بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران نەبێت.

شەوی ٨-٥-٢٠١٨، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنی ناوکیی ئێران و  وڵاتانی پێنج + یەک، واژۆ کرد، کە لە سەرەتای نیسانی ٢٠١٥، لە شاری لۆزان لە سویسرا واژۆ کرا.

دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامەکە و سەپاندنی قۆناغی یەکەمی سزاکان بەسەر ئێران دا، دۆناڵد ترەمپ، هەڕەشەی لە هەموو ئەو وڵات و لایەنانە کرد، کە یان دەبێ بچنە بەرەی ئێران یاخود پابەندی سزاکانی ئەمریکا بن بەسەر ئێران.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، دەقی چاوپێکەوتنێکی فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراقی لەگەڵ کەناڵی (ئەلعالەم)ی ئێرانی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا رایگەیاندووە، عێراق بەهۆی ئەو سزایانەوە، زەرەرمەند دەبێت.

فوئاد مەعسوم بە پێویستی دەزانێ بەرپرسانی باڵای ئێران بۆ کەمکردنەوەی زەرەر و زیانەکانی سزا ئەمریکییەکان، پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ پێنج وڵاتە سەرەکییەکەی جیهان بدات، کە لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتننامەی ناوکیان واژۆ کرد.

سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی یەکەم کاردانەوەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە پابەندیی وڵاتەکەی بە تەواوی سزاکانی سەر ئێران راگەیاندبوو، رایگەیاندووە “رەنگە ئەگەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی نەبا، بەشێوەیەکی دیکە وەڵامی ئەو پرسیارەی دەدایەوە”.

فوئاد مەعسوم ئاماژەی بەوەداوە، کە ئەوان ناتوانن پابەندی سزاکان بە تایبەت حەوالە بانکییەکان لە عێراقەوە بۆ ئێران نەبن، چونکە ”بمانەوێ یان نا، دەبێ پابەندی بەشێک لە سزاکان بین، بەتایبەت حەوالە بانکییەکان، لەبەر ئەوەی ئەمریکا چاوی لەسەر هەموو حەوالە بانکییەکانی عێراقە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com