نوچەنێت: ئەنادۆڵ
بە هۆی رووداوەکانی هاتووچۆ له‌كاتی پشووی جه‌ژنی قورباندا له سه‌رتاسه‌ری توركیا، ١٤٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٨٥٩ كه‌سیش برینداربوون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و رێوشوێنانه‌ی گیرابوونه‌به‌ر و ئه‌و هۆشداریانه‌ی درابوون، له‌كاتی پشووی جه‌ژنی قورباندا رووداوی هاتووچۆی خەمناك روویانداوە.
به‌پێی ئاژانسی ئانادۆڵ، له رۆژانی پشووی جه‌ژنی قورباندا له توركیا، كه نۆ رۆژ بوو رێگاكانی هاتووچۆ قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری به‌خۆوه بینی، له‌و ماوه‌یه‌شدا تا كاتژمێر ١٦:٣٠ خوله‌كی رۆژی شه‌ممه ٢٦-٨-٢٠١٨، كه دوایین رۆژی پشووی جه‌ژن بوو، له ئاكامی ئه‌و رووداوانه‌ی هاتووچۆ، كه له‌سه‌ر رێگای نێوان شاره‌كان و ناو شاره‌كاندا روویانداوه، ١٤٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٨٥٩ كه‌سیش برینداربوون.