نوچەنێت-سپۆتنیک
خولی نوێی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر مۆسکۆ، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی ئەگۆست دەستپێدەکات.
ئەم گەمارۆ نوێیانەی واشنتۆن بۆ سەر مۆسکۆ پەیوەندی بە کەیسی سێرگی سکریپاڵ، سیخوڕی دوولایەنەی پێشووی روسیا لە بەریتانیا هەیە.
سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر روسیا، لە دوو قۆناغ دەخرێتەوە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەوەی ئەمڕۆ وەک قۆناغی یەکەمی سزاکانی سەر مۆسکۆ هەژمار دەکرێت، کە کەل و پەل و بەرهەمە ئەلەکترۆنیەکان لە خۆ دەگرێت.
قۆناغی دووەمی سزاکان بە گوێرەی سیاسەتەکانی داهاتووی روسیا دیاری دەکرێت و پێدەچێ قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانیەکانی روسیا بۆ ئەمریکا، کەم کردنەوەی پەیوەندی دیپلۆماسی و راگرتنی هەناردەکردنی ئەمریکا بۆ ئەم وڵاتە لە خۆبگرێت.