حەسەن نەسروڵڵا پەیامێک ئاراستەی کوردی رۆژئاوا دەکات

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان، لە پەیامێکدا بۆ کوردی رۆژئاوای کوردستان گوتی “ئێوە نازانن ئەمریکا کەی دەتانفرۆشێت و دەتانفرۆشێتە کێ”.

حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان، پەیامێکی ئاراستەی کورد لە رۆژئاوای کوردستان کرد و رایگەیاند “ئێوە نازانن ئەمریکا کەی دەتانفرۆشێت و دەتانفرۆشێتە کێ”. هەروەها پشتیوانی دانوستاندنی کورد لەگەڵ حکومەتی سوریاش دەکات.

ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان لە پەیامەکەیدا دەشڵێت “ناوچەی رۆژهەڵاتی فورات لەژێر کۆنترۆڵی کورددایە. کورد و پارتە کوردییەکان بژاردەیەکی دروستیان گرتووەتەبەر بۆ دانوستاندن لەگەڵ دەوڵەتی سووریا، ئەوە بژادەیەکی دروستە. پێویستە پاشەکشە لەو بژاردەیە نەکرێت”.

حەسەن نەسروڵڵا گوتیشی “ئێو نازانن کەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی فورات رادەکات، ئەی کوردانی سووریا، ئێوە نازانن ئەمریکا کەی دەتانفرۆشێت و دەتانفرۆشێتە کێ؟ دەتانفرۆشێتە تورکیا، دەتانفرۆشێتە رووسیا، نازانم دەتانفرۆشێتە کێ؟”

نەسروڵڵا باسی لە گوتەیەکی باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا کرد و گوتی “ئەو قسانە چەند ساڵێک لەمەوبەر باڵیۆزی ئەمریکا لە دیمەشق کردوویەتی و رایگەیاند، پەیوەندی نێوان کورد و ئیرادەی ئەمریکا پەیوەندییەکی نائاکارییە واتە پەیوەندی بەکارهێنانە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com