نوچەنێت-روسیا الیوم
زەبیحولا موجاهید، گوتەبێژی تاڵیبان دەڵێت، ئەم رێکخراوە بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ئاشتی مۆسکۆ دەکات.
بە گوێڕەی لێدوانی فەرمی زەبیحوڵڵا موجاهید، شاندێکی سەر بە تاڵیبانی ئەفغانستان، بە فەرمی بەشداری لە کۆبوونەوەکانی ئاشتی مۆسکۆ دەکات.
گوتەبێژی تاڵیبان، لە بارەی کۆنفرانسی ئاشتی مۆسکۆوە دەڵێت: ١٣ بۆ ١٥ وڵات بەشداری ئەم کۆنفرانسە دەبن و تیایدا پرسە ئەمنی و سیاسییەکانی پەیوەندیدار بە ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.
سەبارەت بە بەشداری نەکردنی ئەمریکا و ئەفغانستان لەم کۆنفرانسە، گوتەبێژی فەرمی تاڵیبان دەڵێت “بەشداری ئەم دوو ڵاتە هیچ گرنگییەکی بۆ ئەوان نییە”.
روسیا ٤ی سێبتەمبەر، میوانداری کۆنفرانسی ئاشتی ئەفغانستانە. ئەمریکا و ئەفغانستان، بە فەرمی بانگهێشتی ئەم کۆنفرانسە کراون، بەڵام رایانگەیاندووە “شاندی نوێنەرایەتی خۆیان رەوانەی کۆبوونەوەکە ناکەن”.