نوچەنێت-رۆیتەرز
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە کوژرانی سەرکردەی گروپی تیرۆریستی داعش لە ئەفغانستان دەکەن.
بەرپرسانی ئەفغانستان دەڵێن، لە ئەنجامی بۆردوومانی شەوی رابردووی ویلایەتی نەنگرهاری ئەفغانستان، “ابو سعید الارهابی”، سەرکردەی رێکخراوی داعش، لەم وڵاتە کوژراوە.
بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی ئەفغانستان، هەواڵی کوژرانی ئەم سەرکردەی داعشی پشتڕاست کردۆتەوە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازیە، بە شێوەی هاوبەش و بە بەشداری هێزەکانی ئەمریکا و ئەفغانستان ئەنجام دراوە. پێگەی هەواڵی “اعماق” بەستراوە بە داعش، لای خۆیەوە ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە.
الارهابی، لە ساڵی ٢٠١٧، وەک چوارەمین سەرکردەی داعش لە ئەفغانستان دیاری کرابووە. داعشی ئەفغانستان، خۆی وەک دەوڵەتی ئیسلامی خوراسان ناساندووە.