وەزیری بەرگری ئێران هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانی پەیوەست بە هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئێران لە سوریا، وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە سەردانی ئەمڕۆی (٢٦-٨-٢٠١٨) بۆ سوریا جەختی کردەوە، کە وڵاتەکەی رێگە بە هیچ لایەنێکی سێهەم نادات، کە دەستوەردان لە پەیوەندییەکانی تاران و دیمەشق بکات.

ئەمیری حاتەمی، لە سەردانەکەی ئەمڕۆی بۆ سوریا، هەروەها گوتی: تاران رێگە بە دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری ناوچەکە نادات.

بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا، لە میانی دیدار لە گەڵ وەزیری بەرگری ئێڕان گوتوویەتی، کە دەنگۆ و پڕۆپاگاندای دەرەکی کاریگەری لە سەر پەیوەندیەکانی تاران و دیمەشق نابێت.

ئیسرائیل لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، جەختی لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان لە سوریا کردۆتەوە و چەندین جار، ناوچە سنوورەکانی ئەم وڵاتە کردۆتە ئامانجی هێرشی ئاسمانی.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە راپۆرتێکدا دەڵێت “بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیای گوتووە، کە  تەل ئەبیب نیازی رووخانی رژێمی بەشار ئەسەدی نییە، بەڵام مۆسکۆ دەبێ بۆ كشانەوەی هێزەکانی ئێران لە سوریا، گوشار بخاتە سەر تاران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com