پاپا: ڤاتیکان شەرمەزارە

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

رابەری کاتۆلیکەکانی جیهان، بۆ یەکەمین جار لە ٣٩ ساڵی رابردوودا، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیرلەند.

لە کاتێکدا ریسوایی ئازاری دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان، لە لایەن ئەندامانی کلیساوە، ئێستاش وەک کێشەیەکی گەورە کەوتۆتە رۆژەڤەوە، پاپا فرانسیس سەردانی ئیرلەندی کردووە.

کلیسای ئیرلەند، لە پەیوەندی لە گەڵ ئازار و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان لە گەڵ ناڕەزایی و رەخنەی توندی خەڵکی ئەم وڵاتە بەرەوڕوویە، رابەری کاتۆلیکەکانی جیهانی ناچار کرد، لەم بارەوە هەڵوێست وەربگرێت.

پاپا فرانسیس، لە کاتی گەیشتنی بە دوبلین، وێڕای ئاماژە بە کەیسی منداڵ ئازاری لە لایەن ئەندامانی کلیساوە، گوتی: ئەم ئازارانە ئێستاش مایەی شەرمەزاری ڤاتیکانە.

پاپا، وێڕای وەسفکردنی کەیسی ئازاردانی منداڵانی و دەستدرێژی کردنە سەریان، گوتی “کلیسا لەم بابەتەوە شەرمەزارە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com