جۆن مەککەین کۆچی دوایی کرد

0

نوچەنێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦-٨-٢٠١٨، جۆن مەککەین، سیناتۆر و کەسایەتی سیاسی بەناوبانگی ئەمریکی  کۆچی دوایی کرد.

لەم دواییانەدا تووشی شێرپەنجەی مێشک بوبوو، رۆژی شەممە خانەوادەکەی رایانگەیاند، لەگەڵ ئەوەی، کە ئەو ئیرادەیەکی بەهێزی هەیە، بەڵام نەخۆشییەکەی بەردەوام لەگەشەدایە و هاوکات تەمەنی جۆن مەککەینیش زۆرە (٨١ ساڵ)، بۆیە ئەو نایەوێت چیدی لەسەر چارەسەر بەردەوام بێت. 

جۆن مەککەین، کە سەر بە حیزبی کۆمارییەکان بوو، شەش خوول سیناتۆر بووە لەسەر ویلایەتی ئاریزۆنا و ساڵی ٢٠٠٨یش کاندیدی کۆمارییەکان بوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی. یەکێکە لە سیناتۆر و سیاسییە دیارەکانی ئەمریکا. 

مەککەین دەنگێکی بەهێز بوو لە پشت بڕیاری شەڕی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ و رووخانی رژێمی سەدام، پشتیوانێکی بەهێزی کورد بوو بەتایبەتی لە شەڕی داعش و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ زۆربەی سەرکردەکانی کورد هەبوو.

دوا دەنگی بەهێز بوو لە کۆنگرێسی ئەمریکا، کە هێشتا باوەڕی بەوە بوو وڵاتەکەی دەبێت رۆڵی باڵا و چالاکی هەبێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پشتگیری لە هاوپەیمانەکانی وەکو ئیسرائیل و سعودیە و کورد بکات و لە دژی نەیارانی، وەک ئێران و روسیا کار بکات.

ئەو سیناتۆرە بەناوبانگەی ئەمریکا، لە ساڵی ٢٠١٤ سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبووەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com