نوچەنێت-روسیاالیوم
سەرۆکانی چین و عێراق، لە دوو پەیامی جیاوازدا جەخت لە سەر بەهێزکردنی پەیوەندی ستراتیژی نێوانان دەکەنەوە.
بە گوێرەی پێگەی روسیاالیوم، شی جین پینگ و فواد مەعسوم، سەرانی چین و عێراق، لە دوتوێی پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی شەستەمین ساڵیادی گڕیدانی پەیوەندی دیپلۆماسی لە نێوان دوو وڵات، جەخت لە سەر بەهێزکردنی پەیوەندیە ستراتیژی نێوان پەکین و بەغدا دەکەنەوە.
شی جین پینگ، لە پەیامەکەی خۆیدا ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی دوو وڵات کردووە و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزبوونی ئەم پەیوەندییانە خستۆتەڕوو.
سەرۆککۆماری عێراق لە پەیامەیەکی خۆیدا دەڵێت “هاوکاری و پەیوەندی بازرگانی دوو وڵات لە ساڵانی رابردوودا، بەرەوپێش چوونی بە خۆوە بینیوە و ئامادەیی بەغدای بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئەم پەیوەندیانە خستۆتە ڕوو”.