وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی تورکیا دەکات

0

نوچەنێت-هەواڵنێری فەرەنسا

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا مانگی داهاتوو و بەر لە سەردانەکەی راوێژکاری وڵاتەکەی، سەردانی ئەنقەرە دەکات.

هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، بڕیارە رۆژانی ٥ و ٦ی سێبتەمبەر، لە ئەنقەرە لە گەڵ هاوتا تورکیەکەی کۆبێتەوە.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەڵمانیا، دوای دیدار لە گەڵ مەولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا، بەشداری لە یادی ١٥ ساڵی دامەزرانی قوتابخانەی ئەڵمانیا لە تورکیا دەکاتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە ئانجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا، بڕیارە رۆژانی ٢٨ و ٢٩ی سێبتەمبەر، سەردانی تورکیا بکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە کۆبێتەوە.

سەردانی گەورە بەرپرسانی ئەڵمانیا بۆ تورکیا لە کاتێکدایە، کە پەیوندییەکانی دوو لایەن گرژی بە خۆوە بینیوە. بەشێک لەم گرژییانە دەگەڕێتەوە بۆ دەستگیرکردنی چەند رۆژنامەنووسێکی ئەڵمانیا لە لایەن تورکیاوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com