ئەمریکا و روسیا لە بارەی ئێرانەوە رێکدەکەون

0

نوچەنێت-عکاظ

رۆژنامەی “عکاظ”ی سعودیە بە گێڕانەوە لە چەند سەرچاوەیەک رایگەیاندووە، کە واشنتۆن و مۆسکۆ، لە بارەی کشانەوەی هێزەکانی ئێران لە سوریا گەیشتوونەتە رێککەوتن و بۆ ئەم مەبەستەش لە دانوستانی بەردەوامدان.

رۆژنامەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە واشنتۆن بە هەماهەنگی لە گەڵ روسیا هەنگاوەکانی دژ بە ئێران دەستپێکردووەوە، بەڵام دوو لایەن هاوکات خەریکی ئامادەکردنی پلانێکی هاوبەشن بۆ ئەم مەبەستە.

ئەم پێگە عەرەبیە جەختیش دەکاتەوە، کە ئەمریکا لە دژی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان، بڕیاری جددی بە دەستەوەیە.

بە گوێرەی سەرچاوەکان، وەدەرنی ئێران لە سوریا بە هۆی دەستوەردان و تێوەگلانی ئێران لە وردەکاری قەیرانی ئەم وڵاتە کارێکی ئاسان نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com