فوئاد مەعسووم و عەبادی کۆبوونەوە

0

نوچەنێت

سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و گفتوگۆی پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی و حکومەتی نوێیان کرد. 

لە راگەیێندراوێکدا سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەی فوئاد مەعسووم و حەیدەر عەبادی-دا گفتوگۆی چڕکراوە لەبارەی پەلەکردن لە پێکھێنانی گەورەترین فراکسیۆن بۆ رێخۆشکردنی لەبەردەم یەکەم کۆبوونەوەی خولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەران.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبونەوەکەدا سەرۆککۆمار دووپاتیکردووەتەوە لەسەر پابەندبوون بۆ ئەو ماوەی بۆ  ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دیاریکراوە.

هاوکات جەختیانکردووەتەوە لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی ھەوڵەکانی پاراستنی پرۆسەی سیاسیی و پابەندبوون بە دەستوور و رێزگرتنی ئیرادەی دەنگدەران و دەستپێکردنی چاکسازیی ریشەیی لە ھەموو بوارەکاندا. 

جێگەی ئاماژەیە، کە سێ مانگ بەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن تێپەڕیووە بەڵام ھێشتا ئاسۆی رێککەوتنی لایەنەکان بۆ دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی نادیارە. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com