نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی ٢٤-٨-٢٠١٨، سەرۆکایەتی گشتی کاروباری هەردوو مزگەوتی مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر لە مەدینە خۆکوشتنی حاجییەکی عێراقی راگەیاند. هەروەها گوتەبێژی فەرمی تیمی دەستەی حەجی عێراقی ناوی ئەو حاجییەی ئاشکرا کردووە،
لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتی گشتی کاروباری هەردوو مزگەوتی مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر لە سعودیە بڵاویکردەوە، کە تێیدا دەڵێت “ئەمڕۆ کاتژمێر ٨:٢٠ خولەکی بەیانی یەکێک لە حاجیانی خاوەنی رەگەزنامەی عێراقی لە نهۆمی سەرەوەی مزگەوتی مەککە لەڕێڕەوی تەواف خۆی فرێداوەتەوە خوارەوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، کە بەهۆی خۆی فڕێدانە خوارەوەی حاجییە عێراقییەکە دوو حاجی دیکەش برینداربوونە و دۆخی ئەو حاجییە جێگیرە.
حەسەن فەهد کینانی، گوتەبێژی فەرمی تیمی دەستەی حەجی عێراقی ناوی ئەو حاجییەی ئاشکرا کردووە، کە کەسێک بەناوی حوسێن حەمید حەیدەری، تەمەن ٤٣ ساڵ، لە نهۆمی سەرەوەی شوێنی تەواف خۆی هەڵداوەتەوە خوارەوە و گیانیلەدەستداوە.