سێ وڵاتی ئەوروپایی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئێران رادەگرن

0

نوچەنێت: رادیۆ فەردا

وڵاتانی فەرەنسا، بەریتانیا و هۆڵەندا، بڕیاریاندا لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئێران رابگرن.

راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەم وڵاتانە بۆ ئێران پەیوەندیی بە سزاکانی ئەمریکاوە بۆ سەر ئێران هەیە

هێڵی ئاسمانیی بەریتانیا، بریتیش ئێروەیز، رایگەیاند: گەشتەکانی بۆ ئێران رادەگرێت. بە گوێرەی راگەیاندنی بریتیش ئێروەیز دوایەمین گەشت لە لەندەنەوە بۆ تاران رۆژی ٢٢ی ئەیلوول و دوایەمین گەشتیش لە تارانەوە بۆ لەندەن رۆژی ٢٣ی هەمان مانگ دەبێت. 

کۆمپانیاکە هۆکاری ئەم بڕیارە گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی کە درێژەدان بەو گەشتانە لە بەرژەوەندیی بازرگانیی کۆمپانیاکەدا نییە و هاوکات ئەو گەشتانە لەڕووی بازرگانییەوە بەسوود نابن.

لەلایەکی دیکەوە هێڵی ئاسمانیی فەرەنسا بڕیارێکی هاوشێوەی دەرکردووە و ئاشکرای کردووە لە مانگی داهاتووەوە گەشتەکانی بۆ ئێران دەوەستێنێت. هاوکات مانگی پێشووش هێڵی ئاسمانیی هۆڵەندا بڕیارێکی هاوشێوەی دا.

هەروەها هێڵی ئاسمانی “کەی اڵ ئم”ی هۆڵەندا لە هەڵوێستێکی هاوشێوەدا رایگەیاند “گەشتەکانی بۆ ئێران رادەگرێت”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com