نوچەنێت: ئاژانسەکان
رێپۆرتەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ناعادڵانە و زیانبەخشن و زیانی بە خەڵکی ئاسایی دەگەیەنێ.
ئیدریس جەزایەری، رێپۆرتەری تایبەت نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیانێکدا دەڵێت: دانانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی، لایەنێکی نایاسایی هەیە.
بە گوتەی ئەم رێپۆرتەرەی نەتەوەیەکگرتووەکان، گەمارۆکانی نابێ ببێتە پێشێلکاری مافەکانی خەڵکی ئاسایی ئێران.
بە گوتەی جەزایەری، سزاکانی سەر ئێران دادپەروەرانە نییە و زیانبارن و ئابوری و پارەی ئێران لە بەر یەک هەڵدەوەشێنێەوە و بە ملیۆنان کەس بەرەوڕووی هەژاری دەکاتەوە.