تورکیا وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

ئیبراهیم کالین، گوتەبێژی فەرمی سەرۆکی تورکیا، لە یاداشتێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، بە هەوڵدان بۆ سەپاندنی شەڕی ئابوری دژ بە تورکیا تۆمەتبار دەکات.

ئیبراهیم کالین، لەم یاداشتەیدا بەرامبەر بە لێدوانەکانی جۆن بۆڵتۆن کاردانەوەی نیشان داوە.

بۆڵتۆن، لە میانی لێدوانێک گوتوویەتی “سەبارەت بە بەڵێنی وەبەرهێنانی ١٥ ملیار دۆلاری قەتەر و سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە گومان هەیە و پێناچێ بتوانێ یارمەتی بە ئابوری تورکیا بگەیەنێ”.

گوتەبێژی فەرمی تورکیا لە وەڵامی بۆڵتۆن نووسیویەتی: لێدوانەکانی بۆڵتۆن سەلمێنەری ئەو راستییە، کە ئەمریکا یەکێک لە هاوپەیمانانی خۆی لە ناتۆ کردۆتە ئامانجی شەڕێکی ئابوری.

کالین باس لەوەش دەکات، لە ئەنقەرە نایهەوێ لە شەڕی بازرگانی دەستپێشخەر بێت، بەو حاڵەشەوە بەرامبەر بە هێرشی ئابوری و دەستوەردان لە کاروباری دەزگای دادوەری تورکیا بێ دەنگ نابین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com