نوچەنێت-رۆیتەرز
سەرۆکی روسیا نیگەرانی خۆی لەبارەی پێشڕەویەکانی ناتۆ بەرەو سنوورەکانی وڵاتەکەی دەخاتەڕوو و دەشڵێت “ئەمە وادەکات، کە مۆسکۆ ژێرخانی سەربازی خۆی پتەوتر بکات”.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، دەڵێت: بە هۆکاری پێشڕەویەکانی رێکخراوی ناتۆ بەرەو سنوورەکانی روسیا، ئەم وڵاتە بە پێویستی دەزانێ، کە ژێرخانی سەربازی خۆی بەهێزتر بکات.
پوتین، ئەم بڕیارە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە پێشڕەوییەکانی ناتۆ لێکدەداتەوە.
سەرۆکی روسیا هەروەها سەبارەت بە یاساکانی گەشتی سەربازی و خۆبەدوورگرتنی ناتۆ لەم بارەوە رەخنەی گرتووە.