نوچەنێت-الجزیرە
سەرۆکی گروپی تیرۆریستی داعش، دوای ساڵێک لە شکستەکانی لە سوریا و عێراق، پەیمامێکی دەنگی رووبە ئەندامانی ئەم گروپە بڵاو کردۆتەوە.
ئەبوبەکر بەغدادی، سەرباری تێکشکانی هێزەکانی لە سوریا و عێراق، داوای لە ئەندامانی داعش کردووە، کە لە کاروچالاکیەکانیان بەردەوام بن.
بەغدادی لەم پەیامە دەنگیە، کە تایمەکەی ٥٥ خولەکە، ئەنجامدەرانی هێرشەکانی سەر کەنەدا و ئەوروپا بە شێری بریندار وەسف دەکات و داوای لە پەیڕەوانی خۆی کردووە، بە هەر شێوەیەک، کە بۆیان دەکرێ، بە چەکی سارد و گەرم، لە هیرشەکانیان بەردەوام بن.
بەغدادی هەروەها دەڵێت “پێوەری سەرکەوتن یان شكست، لە دەست دان یان کۆنتڕۆڵکردنی شارێک نییە”.
بە گوێرەی ئەم فایلە دەنگیە، بەغدادی داوا لە سەربازانی خەلافەت لە شام، دیمەشق، رەقە، ئیدلیب و حەلەب دەکات، کە متمانەیان بە بەڵێنەکانی پەروەردگار هەبێت و موژدەی سەرکەوتنیان پێ دەدات.