هەڵوێستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبارەی بەغدادی-یەوە

0

نوچەنێت-الحدث

گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڵێت، خەلیفەی داعش چیدی توانای رابەرایەتیکردنی ئەم گروپەی نەماوە و جەختیش دەکاتەوە، کە ئامادەبوونی ئێران لە عێراق، ناتوانێ کاریگەری بە سەر کاروباری ئەم هاوپەیمانێتیە هەبێت.

شان رایان، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە ٢٠ی ئەگۆست راشیگەیاند “لە هێزەکانی سەر بەم هاوپەیمانیە لە سەر داوای دەوڵەتی عێراق لەم وڵاتە دەمێننەوە”.

گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، هەروەها دەڵێت: داعش سەرباری ئەوەی، کە لە رووی رێژەی هێزەکانی کەمی کردووە، بەڵام ئێستاش بە دوژمنێکی سەرسەخت هەژمار دەکرێ و ئەم هاوپەیمانیە لە شەڕی دژ بەم گروپە بەردەوامە.

رایان هەروەها سەبارەت بە دۆخی عێراق، هۆشداری دەدات و رەوشی ئەم وڵاتە بە  دۆخێکی دژوار وەسف دەکات.

گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش گوتیشی “هێزەکانی پێشمەرگە بەشێکن لە هێزەکانی عێراق و بە رێگەی دەوڵەتی ناوەندی، مامەڵە لە گەڵ ئەم هێزە دەکەن.

رایان، هەروەها جەختی لە سەر یەکپارچەیی خاکی عێراق کردەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com