نوچەنێت-سی.ئێن.ئێن
دایک و کوڕێکی کۆری، دوای نزیک بە ٧ دەیە بە دیداری یەکتر شاد دەبنەوە.
سەرئەنجام لە دوای چەندین ساڵ گفتوگۆ، کۆریای باکور رەزامەندی لە سەر دیداری ئەو بنەماڵانە دەربڕێ، کە بە هۆی شەڕی دوو کۆریا لە یەکتر دابڕابوون.
دوای ئەم بڕیارەی کۆریای باکور، دەیان بنەماڵەی کۆریاکان لە دوای تێپەڕبوونی دەیان ساڵ، توانیان چاویان بە خزم و کەسوکاری خۆیان بکەوێ.
بەڵام ئەم چاوپێکەوتن و دیدارانە بۆ دایک و کوڕێکی کۆریایی مانایەکی دیکەی هەبوو. سانگ چولی تەمەن ٧٢ ساڵ، دوای ٦٨ ساڵ توانی چاوی بە دایکی بکەوێ.
چول لە کاتێکدا، دوای نزیک بە ٧ دەیە توانیویەتی چاوی بە دایکی ٩٢ ساڵەی خۆی بکەوێ، کە لە کاتی دابڕانی لە دایک تەمەنی تەنها چوار ساڵ بووە.
ئەم دایک و کوڕە، بە هۆی شەڕی دوو کۆریا لە یەک دابڕابوون. ئێستاشی لە گەڵ بێت بە سەدان بنەماڵەی کۆریایی بوونیان هەیە، کە دوای دەیان ساڵ هێشتا نەیانتوانیوە خزم و کەسە نزیکەکانی خۆیان ببینن.