نوچەنێت-مهر
پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتەرپۆل) بە بڵاوکردنەوەی وێنەی سێ گومانلێکراوی بە رەچەڵەک تونسی لەبارەی ئەگەری روودانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ئەوروپا هۆشداری دەدات.
پۆلیسی نێودەوڵەتی جەخت دەکاتەوە، ئەگەری هەیە ئەوروپا لە لایەن تیرۆریستانەوە بکەوێتە بەر هێرش.
هەر لەم پەیوەندیەدا، بەرپرسانی ئەوروپی وێنەی سێ هاوڵاتی تونسییان بڵاو کردۆتەوە، کە بە گوتەی دەزگا ئەمنیەکان، دانیشتووی فەرەنسان و ئەم کەسانە وەک تیرۆریستی مەترسیدار ناویان هاتووە.
رۆژنامەیەکی ئیسپانی وێنەی ئەم گومانلێکراوانەی بڵاو کردۆتەوە.