نوچەنێت-رۆیتەرز
سەرچاوە حکومیەکان لە ئەیالەتی باکوری قندوزی ئەفغانستان دەڵێن، چەکدارانی تاڵیبان لە میانی هێرشێکدا، دەیان کەس لە خەڵکی مەدەنی ناوچەکەیان بە بارمتە گرتووە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، چەکدارانی تاڵیبان ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی ئەگۆست، سەرجەم سەرنشینانی سێ پاسیان بە بارمتە گرتووە.
بە گوێڕەی زانیاریەکانی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، تاڵیبان بارمتەکانی بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.