تەقە لە بالیۆزخانەی ئەمریکا کرا

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، تەقە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکڕیت و زیانی ماددی بە باڵەخانەکە گەیشت.

ئەو رووداوە لەکاتێک دایە، کە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و واشنتۆن، بەهۆی دەستگیرکردنی قەشەیەکی ئەمریکی گەیشتووەتە خراپترین ئاست، ئابووریی تورکیا شڵەژاوە و بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی زۆر دابەزیوە و ئەگەری هەیە سزای زیاتر بەسەر تورکیا بسەپێندرێت.

رووداوەکە کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە ٢٠-٨-٢٠١٨) لە ئەنقەرە رووی داوە و تێیدا چەکدارێک لەناو ئۆتۆمبێلێکەوە گوللەیەکی بە باڵیۆزخانەکەوە ناوە.

بەهۆی گوللەکەوە، کە تا ئێستا دیار نییە تەقەکەرەکەی سەر بە چ گروپێکە یاخود رووداوێکی تیرۆرستییە یان تاوانکاری، جامێکی پەنجەرەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا شکاوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com