نوچەنێت-مهر
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، کە داماڵینی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکور، ئێستا بەشێکە لە ئەولەویەتە سەرەکیەکانی واشنتۆن.
جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، رۆژی یەکشەممە ١٩ی ئەگۆست، داوای لە پیۆنگ یانگ کرد، کە بابەتی داماڵینی چەکی ئەتۆمی جددی بێ و ئەم پرسە یەکلا بکاتەوە.
بۆڵتۆن گوتیشی: داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە کۆریای باکور، ئەولەوییەتێکی سەرەکی واشنتۆنە و جەختی لە سەر دەکەینەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، مانگی جون، لە گەڵ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور کۆبووەوە. دوو لایەن لە سەر داماڵینی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکور، رێککەوتن.