ئاماری قوربانیانی روهینگیا بڵاو دەبێتەوە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

بە پێێ نوێترین راپۆرت، کە سەبارەت بە دۆخی موسوڵمانانی روهینگیا بڵاو بۆتەوە، لە ئەگۆستی ٢٠١٧ بە لانیکەم ٢٤ هەزار کەس لە موسوڵمانانی سەر بەم کەمینە لە لایەن سوپای میانماروە کوژراون.

ناوەندی لێکۆڵێنەوە ئۆنتاریۆی کەنەدا لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە: لە دەستپێکی قەیران لە میانمار لە ئەگۆستی ٢٠١٧، زیاتر لە ٢٤ هەزار کەس لە موسوڵمانانی روهینگیا لە لایەن سوپای میانمارەوە کوژراون.

پێشتر رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور، ئاماری قوربانیانی ئەم کەمینەیەی تا ٩٤٠٠ کەس راگەیاندبوو.

بە گوێڕەی راپۆرتەکە، نزیک بە ٤٠ هەزار کەسیش بە هۆی تەقەی راستەوخۆی سوپای میانمار بریندار بوونە.

راپۆرتەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە بە هۆی توندوتیژیەکانی سوپای میانمار، ٣٤ هەزار کەس ناچار بوونە شوێنی ژیانی خۆیان جێ بهێڵن و ١١٤ هەزار کەسیش لە ئەنجامی ئەم توندوتیژیانە زیانیان بەربکەوێ.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکە هاتووە “بە لانیکەم ٧١٣ منداڵی خوار ٥ ساڵ لە  میانی ئەم هێڕشانە گیانیان لە دەستداوە.

موسوڵمانانی روهینگیا، نیشتەجێێ ئەیالەتی راخین، هەڵکەوتوو لە رۆژئاوای میانمارن و ٤%ی دانێشتوانی ئەم وڵاتە پێکدێنن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com