نوچەنێت-رۆیتەرز
سوپای ئەمریکا جەخت لە سەر مانەوە لە سەر خاکی عێراق دەکاتەوە و لە بەیانێکدا دەڵێت، تا هەر کات پێویست بکات، هێزەکانیان لەم وڵاتە دەمێنێتەوە.
گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەڵێت: هێزەکانی ئەمریکا بۆ جێگیرکردنی ئارامی و سەقامگیری لەو ناوچانەی، کە پێشتر لە ژێر کۆنتڕۆڵی داعشدا بووە، تا هەر کات پێویست بکات، لە عێراق دەمێننەوە.
شان رایان، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، لە میانی بەشداریکردن لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە ئەبوزەبی ئیمارات، گوتی “تا هەر کات بە پێویستی بزانین لە عێراق دەمێنینەوە، هۆکارەکەی روونە، ئێمە بە نیازین ئارامی و سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێنینەوە، کە پێشتر لە ژێر دەسەڵات و کۆنتڕۆڵی داعشدا بووە.