مێرکل هۆشداری لە بارەی ئێرانەوە دەدات

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

راوێژکاری ئەڵمانیا، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، وێڕای دووبارەکردنەوەی پابەندبوونی وڵاتەکەی بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران، گوتیشی “نیگەرانی بەرنامەی موشەکی ئێران و نفوز و کاریگەری ئەم وڵاتە لە یەمەنین”.

ئانجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا، لەبارەی قەیرانی سوریا گوتی: دەبێ بیرێک لە قەیرانی مرۆیی لەم وڵاتە بکەینەوە. دۆخی ئەم وڵاتە لە حاڵەتی ئاسایی بە دوورە، هیوادارین بتوانین لەم بارەوە هەنگاوی جددی بنێن.

هەر یەک لە سەرۆکانی روسیا و راوێژکاری ئەڵمانیا، لەم کۆنفڕانسە رۆژنامەوانە رایانگەیاندووە، کە باس و گفتوگۆ سەبارەت بە ئۆکرانیا و بابەتی ناردنی گازی روسیا بۆ ئەوروپا لە ئەجێندای کۆبوونەوەکانیان دایە.

لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا، ئەمە دووەمین جارە، کە سەرانی دوو وڵات پێکەوە دیدار و گفتوگۆ ئەنجام دەدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com