نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزیری بەرگری ئێڕان، جەخت لە سەر پەرەپێدان بە بەرنامەی موشەکی ئەم وڵاتە دەکاتەوە، وەکوو ئەولەوییەتی یەکەمی تاران و دەشڵێت “بەم زووانە فڕۆیەکەی شەڕکەری نوێ دەخەنەڕوو”.
ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری ئێران دەڵێت: ئەولەوییەتی ئێران، بەرنامەی موشەکییە و لەم بوارەدا پەرە بە تواناکانمان دەدەین.
حاتەمی لە چاوپێکەوتن لە گەڵ تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران دەشڵێت، ئەو موشەکانەی، کە ئێران دروستی دەکات توانایەکی زۆریان هەیە و بەرپرسانی سەربازی بە دوای پەرەپێدان بە توانای ستراتیژی موشەکین.
ئێران لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، پەردەی لە سەر موشەکێکی کورت هاوێژی بالستی هەڵدایەوە، کە بە “فاتح مبین” دەناسرێتەوە.
ئەمریکا رایگەیاندووە، بە پێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش، تاران دەبێ واز لە پەرەپێدان بە موشەکە بالستیەکانی خۆی بهێنێ.