نوچەنێت
ئەمڕۆ ٣٨ ساڵ بەسەر فتوای جیهادی روحوڵڵا خومەینی، رابەر و دامەزرێنەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، دژی خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵات، بۆ کپکردنی دەنگی ئازادیخوازییان تێدەپەڕێت. رۆژی ٢٨ گه‌لاوێژی ١٣٥٨، (١٩-٨-١٩٨٠) بۆ کوردی رۆژهەڵات، بیرهێنه‌ره‌وه‌ی برینێکی قوڵی هێرشی سەربازی رژێمی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
لەو ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨، ئایەتوڵڵا خومەینی، شەڕی لە دژی ئازادیخوازانی خەڵکی کوردستان راگەیاند و بە راگەیاندنی شەڕ و ڕەوانەکردنی هێزی سەربازی، «حاکمی شەرع» سادق خەڵخاڵی بۆ کوردستان، تاوانی لە دژی خه‌ڵکی بێدیفاعی شار و گونده‌کانی کوردستانی دەستپێکرد. خاڵخاڵی لە بیرەوەریەکانیشیدا نووسیویەتی هیچ پەشیمان نییە لە سزای لەسێدارەدانانەی بەسەر دژبەرانی کۆماری ئیسلامی‌دا سەپاندوونی. دەشڵێت “هێشتا کەمە”.
سادق خەڵخاڵی، یەکەم سەرۆکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی پاش شۆڕشی ١٩٧٩ی زایینی ئێران
خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه‌ی هێمنانه‌ی خه‌ڵک لە کوردستان بەڕێوەدەچوو (١)
به ماوه‌یه‌کی که‌م پێش ئه‌وه‌ی رژیمی پاشایه‌تی بڕووخێت، له شاره کوردییه‌کاندا، له سه‌ر بنه‌مای شۆڕای جۆربه‌جۆری گه‌ڕه‌که‌کان، شۆڕای شار پێکهاتن. ئه‌م شۆڕایانه خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه‌ی هێمنانه‌ی خه‌ڵکیان به‌ڕێوه‌ده‌برد و پاراستنی ڕێکوپێکی کاره‌کانیان گرتبووه ئه‌ستۆ. ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی کوردستان، که تا ئه‌وده‌م به شێوه‌ی نهێنی چالاکییان ده‌کرد، ورده ورده ئاشکرا بوون و دروشمی سیاسی و به‌رنامه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆیان ده‌برده ناو خه‌ڵک، به چه‌شنێک، که له ڕۆژی ڕووخانی حکومه‌تی پاشایەتیدا، زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان به ده‌ست خه‌ڵک و شۆڕای هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌وانه‌وه بوو.
دوا به دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئێران، ده‌وڵه‌تێکی کاتی بە رێبەری ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی و په‌یڕه‌وی شۆڕای شۆڕشی ئێران هاته کایه‌وه- شۆڕایه‌ک، که تێیدا مه‌لاکان دەوری سه‌ره‌کییان ده‌بینی. ئه‌ندامانی شۆڕا، و تا راده‌یه‌کیش ده‌وڵه‌تی کاتی، له‌وه تووڕه بوون، که وه‌ک به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئێران، له کوردستانیش ئه‌وان له‌بیری ئاماده‌سازیدا بوون بۆ گۆڕینی بارودۆخ له ناوچه‌که.
هه‌ر ئه‌و راستییه بوو به هۆکاری هه‌ڵاییسانی شه‌ڕێک، که له رۆژانی کۆتایی ساڵی ١٣٥٧ (سەرەتای١٩٨٠) و سه‌ره‌تاکانی ساڵی ١٣٥٨ (١٩٨٠) دا شاری سنه‌ی خسته ناو ئاگر و خوێنه‌وه و كۆژراو و زەرەر و زیانێكی زۆری لێکه‌وته‌وه. له لایه‌ن ئایه‌توڵڵا خومهینییهوه لیژنه‌یه‌ک نێردرایه سنه، که پێکهاتبوو له ئاغایان تاڵه‌قانی، به‌هه‌شتی، ڕه‌فسه‌نجانی و به‌نی سه‌در؛ هاوکات، وه‌زیری ناوخۆی ده‌وڵه‌تی کاتییش هاوڕێ له‌گه‌ڵ وته‌بێژی ‘جه‌معییه‌تی کوردانی مه‌رکه‌ز’ و دوو که‌سایه‌تی کوردی دانیشتووی تاران چوون بۆ سنه و ووت وێژێکی جدددییان بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕ به‌ڕێوه‌برد. به هۆی ڕاوه‌ستانی نوێنه‌رانی گه‌له‌وه، به‌ڕێوه‌بردنی شار که‌وته ده‌ست شۆڕای هه‌ڵبژێرراوی خه‌ڵک و به‌م شێوه‌یه هێمنایه‌تی باڵی به سه‌ر شاری سنه‌دا کێشایه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران، ئه‌م بارودۆخه‌یان پێ قبوڵ نه‌ده‌کرا له به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئه‌وده‌م ئیتر له هه‌موو ئێران‌دا له لایه‌ک حیزبوڵڵا گەڕەک و کۆڵانەکانی قۆرغ کردبوو و هیچ حزب و رێکخراوه‌یه‌ک ده‌ره‌تانی خۆپیشاندانی ته‌نانه‌ت له راده‌یه‌کی به‌ربه‌ستکراویشدا نه‌بوو، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه خومه‌ینی به هۆی هێنانه گۆڕێی “وحدت کلمه”وه، له ڕاستیدا ده‌رگای ده‌ربڕینی هه‌ر چه‌شنه بیروبۆچوونێکی داخستبوو و به راشکاوی ده‌یگوت “ئه‌گه‌ر سی ملیۆن که‌س بڵێن به‌ڵێ، من ده‌ڵێم نا”. له بارودۆخێکی ئه‌وتۆدا بوو، که خومه‌ینی و هاوده‌سته‌کانی سه‌ره‌تایان بۆ هێرشێکی گه‌وره‌ی سوپایی بۆ سه‌ر کوردستان ئاماده کرد و چاوه‌ڕێی بیانوویه‌ک بوون بۆ ئه‌وه‌ی پیلانی خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن.
سه‌رئه‌نجام، ئاماده‌سازیی سه‌ره‌تاییان پێکهێنا و خومه‌ینی له ڕۆژی ٢٨ی گه‌لاوێژی ١٣٥٨دا (١٩-٨-١٩٨٠) به شێوه‌ی فەرمی “جیهادی دژ به کوردستانی راگه‌یاند”. ناوبراو داوای له هه‌موو خه‌ڵکێکی موسوڵمان (لایه‌نگرانی ویلایه‌تی فه‌قیه) کرد ئه‌رکی شه‌رعی خۆیان- واته هێرشکردنه سه‌ر کوردستان و هه‌ڵکه‌ندنی “ئه‌ساسی کفر و ئیلحاد”، به‌جێ بهێنن.
مسته‌فا چه‌مران – په‌روه‌رده‌کراوی رێکخراوه‌ی ئه‌مه‌لی لوبنان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا خه‌ڵخاڵی حاکمی شەرع و سه‌رده‌سته‌ی دیکه‌ی چه‌کداره‌کانی رژێم روویان لە کوردستان کرد و شه‌ڕێکی ته‌واوعه‌یاریان به سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا، که زۆربه‌ی زۆریان موسوڵمان بوون سه‌پاند. هەروەها جیهادییەکان، هۆگری ویلایه‌تی فه‌قیه، له کوردستان تاوانی گەورەیان ئەنجامدا.
بۆ فتوا لە رۆژی ٢٨ ی گه‌لاوێژ درا؟
کۆدتا بە پاڵپشتی ئه‌مریکا و بەریتانیا دژ به ده‌وڵه‌تی قانونی موسه‌دیق له ڕۆژی ٢٨ی گه‌لاوێژی ١٣٣٢، (١٩-٨-١٩٥٣) دا، به‌ڕێوه‌چووە و ئه‌و ڕۆژه له مێژووی خه‌ڵکی ئێران‌دا وه‌ک “ڕۆژێکی نگریس” تۆمار کراوه و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ڕۆژه‌ش بۆ هێرشکردنه سه‌ر کوردستان له لایه‌ن خومهینییهوه به هه‌ڵکه‌وت نه‌بوو.
لە ریفراندۆم زۆرینەی کورد، دەنگی “نا”یان بە دامەزراندنی كۆماری ئیسلامی دا
لەوبارەیەوە عەتا ناسر سەقزی، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە نوچەنێت-ی راگەیاند: لەپاش سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە رێبەندانی ساڵی 1357 هەتاوی (1979) و هاتنە سەركاری رژێمی كۆماری ئیسلامی، دەسكەوتەكانی ئەم شۆڕشە لەلایەن رژیمی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو زەوت كرا‌و وردە وردە ئازادییەكانی تاك بەرەو زەوت كردن دەرۆیشت و هەر دەنگێكی ناڕازی بێدەنگ دەكرا و كوردستان هەر زوو جەوهەر و ماهیەتی كۆماری ئیسلامی بۆ دەركەوت و لە یەكەم بە ناو ریفراندۆم بۆ دامەزراندنی كۆماری ئیسلامی، خەڵكی كوردستان بە زۆرینە دەنگی “نا”یان بە دامەزراندنی كۆماری ئیسلامی دا.
تا ئەمڕۆش ئاسەواری ئەو هێرش و داگیركارییە بەردەوامە
عەتای ناسرسەقزی ئاماژەی بەوەدا، کە لەو كاتەوە كوردستان بەرامبەر بە رژیمی كۆماری ئیسلامی وەستایەوە و بووە قەڵای خۆڕاگری هەموو خەڵكی ئێران بە جۆرێك، كە زۆرێك لە هەڵسوڕاوانی سیاسی ئێرانی روویان لە كوردستان دەكرد و وەك سەنگەری ئازادیی بەرامبەر بە رژیم خەباتیان دەكرد. ئەمە یەكێك لەو هۆكارانە بوو، كە وای كرد دەسەڵاتدارانی رژیم بڕیار بۆ سەركوتی كوردستان بدەن و بە فتوای خومەینی هێرشێكی نابەرابەر كرایە سەر كوردستان، كە تا ئەمڕۆش ئاسەواری ئەو هێرش و داگیركارییە بەردەوامە.
ئەو بەرپرسەی کۆمەڵە دەڵێت، لە یەكەم رۆژكانی هێرشی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر كوردستان، بە دەیان تاوانیان خوڵقاند و بە سەدان و هەزاران كەسیان كوشت. بۆ نمونە كوشتاری خەڵكی بێ تاوانی ئاوایی “قاڕنێ” (٦٨) شەهید، ئاواییەكانی نالۆس لە ناوچە شنۆ، سراوكانی و كلیج ناوچەی پیرانشار، سۆفیان، شەدەڵە لە نەغەدە، قەرەقشڵاق و ئیندرقاش و داشخانە و یوسفكەند و… هتد، كە تیایدا بە دەیان هاوڵاتی كوردی بێ تاوان كوژران.
نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان نابێ فەرمانی ٢٨ی گەلاوێژی خومەینی لە دژی خۆی له‌بیر بکا. پێویسته به‌ڵگه‌و دۆکیۆمێنتەکانی چەندین ساڵ شەڕی نابەرامبەری کۆماری ئیسلامی لە دژی گەلی کورد کۆ بکرێنەوە.دەبێ زیاتر تیشک بخرێتە سەر ئەو راستییەش کە ئەوە کۆماری ئیسلامی بوو شەڕی بە خەڵکی کوردستان فرۆشت بۆ ئەوەی بە ناحەق، کەسانێک کە بەرگریی ڕەوای نەتەوەی کورد نەبەنە ژێر پرسیار. لە گەڵ هەمووی ئەوانەشدا دەبێ هەوڵ بدرێ ڕێگاو شێوازی نوێ بۆ بەربەرکانی لە گەڵ ستەم و زۆرداری کۆماری ئیسلامی بۆ بەدەستهینانی مافە نەتەوەییەکان، بدۆزرێتەوە.








